Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکوومەت بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ)

هەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی ساڵڕۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ)، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و جیهان کرد و تێیدا ئومێدی خواست ئەم یادە پیرۆزە ببێتە هەوێنی قووڵبوونەوەی زیاتری کلتووری پێکەوەژیان و ئاشتی و تەبایی لە نێوان پێکهاتەکان و گەلانی جیهاندا.

دەقی پەیامی مەسروور بارزانی:

به ‌بۆنه‌ی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام حەزرەتی محه‌مه‌د (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ‌ گشت موسڵمانانی كوردستان و جیهان ده‌كه‌م.

ئومێدەوارم یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر (د.خ)، ببێته‌ هۆی قووڵبوونەوەی زیاتری کلتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان و برایەتی و ئاشتی و تەبایی نێوان گەلانی جیهان.

 

مه‌سروور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان