Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

فازڵ میرانی: با ئەم یادە مەزنە ببێتە هەوێنی تەبایی و یەکگرتوویی گەلەکەمان

هەولێر-KDP.info- بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ)، فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان، عێراق و جیهان دەکات و هیوادارە ئەم یادە ببێتە هەوێنی تەبایی، ئاشتی، لێبوردەیی و یەکگرتوویی.

دەقی پەیامی فازڵ میرانی بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ).

بسم الله الرحمن الرحیم

«وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَةً لِلْعَالَمِینَ»

جەژنی مەولوودتان پیرۆز بێت

موسڵمانان لە سەرانسەری جیهاندا، بە خۆشی و شکۆوە، یادی پڕ لە نووری لەدایکبوونی پێغەمبەری نازدارمان محەمەد (د.خ) دەگێڕن.

ئێمەش بەم بۆنە پیرۆزەوە، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی تێکڕای موسڵمانانی کوردستان، عێراق و سەرانسەری جیهان دەکەین.

هیوادارین ئەم یادە مەزنە ببێتە هەوێنی تەبایی، ئاشتی، لێبوردەیی، هاوڕێزی و یەکگرتوویی گەلەکەمان. با مەولوودی پێغەمبەر (د.خ) بکەینە ئەو چرایەی ڕێنیشاندەرمان بێت بەرەو خزمەتکردنی زیاتری گەل و نیشتمان، تا لەسەر ڕێبازی ئەو، هەوڵ بۆ پاراستن و ئاوەدانکردنەوەی وڵاتەکەمان بدەین، بە جۆرێک کە ڕەزامەندی خودای گەورە و ئاواتی گەلەکەمانی تێدا بێت.

دووبارە ئەم بۆنە شکۆدارە لە هەمووان پیرۆز دەکەین، هیوای خێر، بەرەکەت، خۆشگوزەرانی و ئارامیی بەردەوام بۆ گەل و وڵاتەکەمان دەخوازین.

هەموو ساڵێک ئەم یادە پیرۆزە بە خێر و خۆشی بێتەوە.

 

فازڵ میرانى

بەرپرسی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی