Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سبەی ئاھەنگێکی گەورەی ئایینی لە ھەولێر بەڕێوەدەچێت

هەولێر-KDP.info- گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت  "بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام درودی خوای لەسەربێت، سبەی ئاهنگێکی گەورە لە هەولێر ساز دەکرێت و لە سەرجەم شارەکانیش ماوەی مانگێک یادەکە بەرز ڕادەگیرێت." 

نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی  "سبەی ڕۆژی سێشەممە بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام دروودی خوای لەسەربێت، لە شاری هەولێر ئاهەنگێکی گەورە بە بەشداری هونەرمەندانی ئاینی بەڕێوە دەچێت، کە سرودی ئاینی پێشکەش دەکەن، لە کاتژمێر ٩:٠٠ بەیانی تاوەکو کاتژمێر ١:٠٠ی دوای نیوەڕۆ بەردەوام دەبێت، جگە لەوەش چەندین پشکنین بۆ خەڵک بەخۆڕایی ئەنجام دەدرێت." 

نەبەز ئیسماعیل گوتیشی "لە سبەی تاوەکو ماوەی یەک مانگ لە هەموو شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بە چاڵاکی جۆراوجۆری ئایینی یادی مەولود لە مزگەوتەکان بەرز ڕادەگیرێت." 

بڵند ئیبراهیم