دهۆك -KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شه‌هید و ئه‌نفالكراوانی پارێزگای دهۆك ده‌ڵێ یادی 38 ساڵه‌ی ئه‌نفالی بادینان به‌ڕێوه ده‌چێت.
ژیان مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شه‌هید و ئه‌نفالكراوانی دهۆك به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "سبه‌ی 38 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌نفالی بادیناندا تێپه‌ڕ ده‌بێت، كه تێدا ڕژێمی ئه‌وكاتی عێراق هه‌موو هێزه‌كانی له بادینان كۆكردبووه‌وە، بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌ی ئه‌نفالی بادینان، له ڕۆژی 25ی ئاب ده‌ستی پێكرد و تا نزیكه‌ی ناوه‌ڕاستی مانگی ئه‌یلوول به‌رده‌وام بوو، ئه‌نفالی بادینان جیاوازبوو له هه‌موو قۆناغه‌كانی دیكه‌ی ئه‌نفالی كوردستان، چونكه حكوومه‌تی ئه‌وكاتی عێراق تازه له شه‌ڕی ئێران ببوەوە و هه‌موو هێزه‌كانی خۆی ناردبووه ده‌ڤه‌ری بادینان بۆ ئه‌نفالكردنی خه‌ڵكی سڤیلی بادینان، به‌تایبه‌تی له ئه‌نفالی بادینان هه‌موو جوره چه‌كێكی ئه‌وسه‌رده‌مه به‌كارهێنرا، هه‌تا چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراویش له ئه‌نفالی بادینان به‌كار هاتووه."
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شه‌هید و ئه‌نفالكراوانی دهۆك ده‌شڵێت "به‌داخه‌وه به‌هۆی ئه‌نفالی بادینان به‌هه‌زاران هاووڵاتی بوونه‌ته قوربانی و هه‌زارانی دیكه‌ش به‌ره‌و وڵاتی توركیا ئاواره‌بوون، ئه‌وه‌ی ئه‌نفالی بادینان جیا ده‌كاته‌وه هه‌بوونی دوو گۆڕی به كۆمه‌ڵ بوو، چونكه له هه‌موو قۆناغه‌كانی دیكه‌ی ئه‌نفال هیچ گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ جێنه‌هێڵدرابوو ته‌نیا له ئه‌نفالی بادینان نه‌بێت، به‌بێ جیاوازی ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی هه‌موو پێكهاته‌كانی ده‌ڤه‌ری بادینان به‌ر شاڵاوی ئه‌نفال كه‌وتبوون."
ژیان مسته‌فا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "بڕیاره ڕۆژی چوارشه‌ممه له هۆڵی كۆنفرانسه‌كانی زانكۆی دهۆك، یادی 38 ساڵه‌ی ئه‌نفالی بادینان زیندوو ڕابگرین و چه‌ندین چالاكی ئەنجام بدەین، له‌وانه‌ش ئه‌نجامی دی ئێن ئه‌ی هه‌شت پێشمه‌رگه‌ی شه‌هیدی سه‌رده‌می ئه‌نفال كه ساڵی ڕابردوو ڕوفاته‌كانیان له‌نێو گۆڕێکدا دۆزرانه‌وه ڕاده‌ستی كه‌سوكاریان ده‌كرێت، ئه‌نجامی پشكنینی دی ئێن ئه‌ی حه‌وت پێشمه‌رگه ده‌رچووه، هه‌روه‌ها كتێبێك بە زمانی فەڕه‌نسی له‌سه‌ر شایه‌دحاڵه‌كان دابه‌ش ده‌كرێت و لەگەڵ چه‌ندین چالاكی دیكه."
قائید میرۆ.