ھەولێر-KDP. info- ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٣ی ئابی ٢٠٢٦، تیمی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە فەرمی لیستی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ کرد.
هاوکات لەگەڵ لیستی مووچەکەدا، ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی داراییی تایبەت بە خەرجی و داهاتەکانی مانگی تەمووزی ٢٠٢٦، ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدار لە وەزارەتی دارایی عێراق کراوە، بە ئامانجی وردبینیکردن و خێراکردنی پڕۆسەی دابینکردنی شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری
٢٣ی ئابی ٢٠٢٦