Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ئایدن مەعروف: سەرۆک بارزانی سیمبولی پێکەوەژیان و ئاشتییە

ھەولێر-KDP.info- وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی دەکات بە بۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی ئاستبەرزی ڕێزلێنانی پاپای ڤاتیکان و ڕایدەگەیەنێت کە سەرۆک بارزانی سیمبولی پێکەوەژیان و ئاشتیی کۆمەڵایەتییە لە کوردستان و عێراقدا.

دەقی پەیامی پیرۆزبایی وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان.

بە بۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی ئاستبەرزی ڕێزلێنانی قەداسەتی پاپای ڤاتیکان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێز جەنابی کاک مەسعود بارزانی دەکەین.

سەرۆک کاک مەسعود بارزانی لە ھەموو کات زیاتر پاڵپشت و سمبولی پێکەوەژیان بوونە و ھەمیشە ھەوڵی زیاتر بەھێزکردنی ئاشتی کۆمەڵایەتیی نێوان پێکھاتە نەتەوەیی و ئایینییەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراقیان داوە و پاڵپشتی ماف و داواکارییەکانیان بوونە.

دووبارە پیرۆز بێت و ھیوای تەمەندرێژی و سەرکەوتنی بەردەوام بۆ بەڕێزیان دەخوازین.

ئایدن مەعروف

وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان

۲۱ـ۸ـ۲٠۲٦