ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی پێبەخشینی نیشانی باڵای قەداسەتی پاپای ڤاتیکان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک مەسعود بارزانی کرد و ئاماژەی بەوە دا کە ئەم ڕێزلێنانە پێزانینێکە بۆ ڕۆڵی دیاری جەنابیان لە پاراستنی مافی پێکهاتەکان و دووپاتکردنەوەی بەهاکانی لێبوردەیی و پێکەوەژیان.
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان.
بە بۆنەی وەرگرتنی نیشانی باڵای قەداسەتی پاپای ڤاتیکانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی جەنابی سەرۆک مەسعوود بارزانی دەکەم. بەخشینی ئەم نیشانە باڵایە بە جەنابیان، پێزانینە بۆ ڕۆڵی دیاریان لە پاراستنی مافەکانی پێکھاتەکان لە کوردستان و عێراق.
ئەم ڕێزلێنانە مایەی شانازیی ھەرێمی کوردستان و پێزانینە بۆ کولتووری پێکەوەژیان، یەکترقبووڵکردن و لێبوردەیی وەک تایبەتمەندیی کۆمەڵگەی کوردستان، ھەروەھا بۆ ئەو بەھا مرۆیییانەی گەلەکەمان کە ھەمیشە پابەندیان و پەرۆشی پاراستنیانە.
ھەر بەو بۆنەیەوە، دووپاتی دەکەینەوە کە ھەرێمی کوردستان بۆ ھەمیشە بە نیشتمانێکی ئارام بۆ تەواوی پێکھاتەکانی و پەرۆش بۆ پاراستنی فرەیی و ماف و ئازادییەکانی ھەمووان و بۆ چەسپاندنی بەھاکانی ئاشتی، پێکەوەژیان و ڕێزگرتنی بەرامبەر، دەمێنێتەوە.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان
٢٠٢٦/٨/٢١