نه‌ینه‌وا -KDP.info- په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی پارتی ده‌ڵێ "له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆك بارزانی، فراكسیۆنی پارتی سه‌ردانی هه‌موو ناوچه‌كان ده‌كات، فراكسیۆنی پارتی خۆی به نوێنه‌ری هه‌موو خه‌ڵكی عێراق ده‌زانێت و به‌دواداچوون بۆ كێشه‌ی هاووڵاتییان ده‌كات."
شێروان دووبه‌ردانی، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی له به‌غدا، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆك بارزانی فراكسیۆنی پارتی خۆی به نوێنه‌ری هه‌موو خه‌ڵكی عێراق و كوردستان ده‌زانێت له په‌رله‌مان، له زاخۆ تا فاو له هه‌ر شوێنێك كێشه هه‌بێت یان پێویستیان به ئێمه بێت، سه‌ردانیان ده‌كه‌ین و به‌دواداچوون بۆ كێشه و گرفته‌كانی خه‌ڵك ده‌كه‌ین، پێشتر سه‌ردانی زۆر ناوچه‌مان كردووه و سه‌ردانه‌كانیش به‌رده‌وام ده‌بن."
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پارتی ده‌شڵێت "پێش ماوه‌یه‌ك سه‌ردانی ئاكرێ و چه‌ند ناوچه‌یه‌كمان كرد، دوێنێ شاندی فراكسیۆنی پارتی سه‌ردانی پارێزگای نه‌ینه‌وای كرد، بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه ئاگاداری ڕه‌وشی پارێزگاكه بین و گوێ له كێشه و گرفته‌كانی دانیشتوانی نه‌ینه‌وا بگرین."
شێروان دووبه‌ردانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "پارێزگای نه‌ینه‌وا یه‌كێكه له پارێزگا گرنگه‌كانی عێراق، پارتیش له‌سه‌ر ئاستی باڵا به‌رده‌وام هاوكاربووه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی نه‌ینه‌وا به هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه، به‌تایبه‌تی له‌کاتی ته‌نگانه‌دا سه‌رۆك بارزانی و سه‌ركردایه‌تی پارتی هه‌میشه پاڵپشت بوونه بۆ خه‌ڵكی ئه‌و پارێزگایه، بێگومان فراكسیۆنی پارتی له‌و پارێزگایه شوێنده‌ستی دیاره و به‌رده‌وامیش چاودێریی ڕه‌وشی پارێزگاكه ده‌كه‌ین."
قائید میرۆ