Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سکرتێری گشتیی کۆنگرەی نیشتیمانیی عێراق دەکات

ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی پێنجشەممە 20ی ئابی 2026 سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئاراس حەبیب سکرتێری گشتیی کۆنگرەی نیشتیمانیی عێراقی کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا و ڕۆشنایی خرایە سەر هەماهەنگیی نێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراقی بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگ و کێشەکان.