Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

گوته‌بێژی كۆمسیۆن باسی دواین ئاماری تۆماری ده‌نگده‌ران ده‌كات

​هه‌ولێر-KDP.info- گوته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند، له‌ هه‌رێمی كوردستان دوای كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خۆتۆماركردن، تاوه‌كو ئێستا 112 هەزار و 562 کەس بە هەموو جۆرەکانیان ناویان تۆمار کردووە.

​جومانه‌ غه‌لای، گوته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند، دوای دەستپێکردنەوەی پرۆسەی بایۆمەتریی دەنگدەران لە عێراق و هەرێمی کوردستان، ئامارەکان بەم شێوەیەن:
​پارێزگای دهۆك: 8 هەزار و 568 کەس بۆ یەکەمجار خۆیان تۆمار کردووە، 209 کەس ناویان بۆ یەکەمجار تۆمار کردووە و شوێنیان گۆڕیوە، 258 کەس ناویان زیاد کردووە، 29 کەس ناویان هەڵە بووە و ڕاستیان کردووەتەوە، 30 کەسیش ناویان ڕەش کراوه‌ته‌وە، 16 هەزار و 187 کەس پەنجەمۆریان دووبارە کردووەتەوە، 183 کەس شوێنی خۆیان گۆڕیوە و 5 کەسیش وێنەکەیان دروست نەبووە، کە کۆی گشتی دەکاتە 25 هەزار و 439 کەس. بەم شێوەیە کۆی گشتیی ژمارەی ئەو کەسانەی دوای تۆمارکردن دەگاتە 788 هەزار و 75 کەس.
​پارێزگای هەولێر: 6 هەزار و 525 کەس بۆ یەکەمجار خۆیان تۆمار کردووە، 384 کەس بۆ یەکەمجار خۆیان تۆمار کردووە و گۆڕانکاری لە ناویان کراوە، 335 کەس ناویان زیاد کردووە، 24 کەس ناویان ڕاست کردووەتەوە، 566 کەس شوێنیان گۆڕیوە، 27 کەس ناویان ڕەش کراوەتەوە، 37 هەزار و 190 کەس پەنجەمۆریان دووبارە کردووەتەوە و 3 کەسیش وێنەکەیان یەکی نەگرتووەتەوە؛ ژمارەی گشتی دەگاتە 45 هەزار و 27 کەس، و کۆی گشتیی دوای نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەبێتە یەک ملیۆن و 95 هەزار و 519 کەس.
​پارێزگای سلێمانی: 7 هەزار و 939 کەس بۆ یەکەمجار خۆیان تۆمار کردووە، 210 کەس بۆ یەکەمجار خۆیان تۆمار کردووە و شوێنیان گۆڕیوە، 298 کەس ناویان زیاد کردووە، 31 کەس ناویان ڕاست کردووەتەوە، 721 کەس شوێنیان گۆڕیوە، 107 کەس ناویان ڕەش کراوەتەوە، 32 هەزار و 893 کەس پەنجەمۆریان دووبارە کردووەتەوە و 4 کەسیش وێنەکەیان یەک نەبووە؛ کۆی گشتیی ئەو کەسانەی ناویان تۆمار کردووە دەگاتە 42 هەزار و 96 کەس، و ژمارەیان لە دوای نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەگاتە ملیۆنێک و 210 هەزار و 340 کەس.
​غه‌لای ئەوەشی خسته‌ ڕوو، پرۆسه‌ی تۆماركردنی بایۆمه‌تری له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌ و هیچ واده‌یه‌ك دیاری نەکراوە بۆ کۆتاییهاتنی ماوەکەی.


​بڵند ئیبراهیم