Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

لقی ٧ی پارتی لە واشنتۆن ئاھەنگێکی جەماوەری بۆ دوو بۆنەی نەتەوەیی ساز دەکات

واشنتۆن-KDP.info- بە بۆنەی تێپەڕبوونی ٨٠ ساڵ بەسەر دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ساڵیادی لەدایکبوونی ڕابەری بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان، جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی، لە واشنتۆنی پایتەخت ئاھەنگێکی شکۆدارانە بەڕێوەچوو.

​لەو مەڕاسیمەدا کە نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، نوێنەرانی پارت و ڕێکخراوەکانی کوردستان و ژمارەیەکی بەرچاو لە دۆست و ھەڤاڵان لە سەرجەم پارچەکانی کوردستان ئامادەی بوون، بە گرنگییەوە باس لە مێژووی پڕ لە خەبات و کۆڵنەدانی پارتی و ڕۆڵی سەرۆک بارزانی لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کورد کرا.

​لقی ٧ی پارتی دیموکراتی کوردستان بەو بۆنەیەوە سوپاسی سەرجەم بەشداربووانی کرد کە بە گیانێکی کوردایەتییەوە بەشدارییان لەو بۆنەیەدا کردووە.