Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

دەزگای خێرخوازیی بارزانی ڕێزلێنان لە ژینگەپارێزانی شاری ھەولێر دەگرێت

هەولێر-KDP.info- لە چوارچێوەی پڕۆژەی وەفا، دەزگای خێرخوازیی بارزانی چالاکییەکی تایبەتی بۆ ڕێزلێنان لە ماندووبوون و ھەوڵەکانی ژینگەپارێزانی شاری ھەولێر بەڕێوەبرد.

بە ئامادەبوونی موسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر، د. زانا مەلا خالید، بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەم چالاکییە بەڕێوەچوو.

لەم چالاکییەدا، کە لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان و بۆ ڕێزلێنان لە ١٢٠٠ ژینگەپارێزی شاری ھەولێر بەڕێوەچوو، ئێوارەخوانێک بۆ بەشداربووان ئامادە کرا و ھاوکات سەبەتەی خۆراکی و تەندروستی بەسەریاندا دابەش کرا، بە مەبەستی دەربڕینی سوپاس و پێزانین بۆ ھەوڵ و ماندووبوونیان لە پاراستن و پاکوخاوێنی ژینگەی شار.

ئەم چالاکییە ھەنگاوێک بوو بۆ دەربڕینی پێزانین و پشتگیری لەو کەسانەی بە ھەوڵ و ماندووبوونی بەردەوام، ڕۆڵێکی گرنگ لە پاراستنی ژینگە، پاکوخاوێنی و جوانی شاری ھەولێر دەبینن.