کەرکووک-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ی ئابی ٢٠٢٦، لە بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک - گەرمیان - خانەقین، بە بۆنەی ھەشتایەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ساڵڕۆژی لەدایکبوونی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی، بۆردی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی مەکتەب بە ھەماھەنگی لەگەڵ ناوەندی یەکێتیی ئافرەتانی کەرکووک، کۆڕێکی بۆ ھیوا ئەحمەد مستەفا، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستن ساز کرد.
لە کۆڕەکەدا، کە بە ئامادەبوونی بەشێک لە ئافرەتانی دیاری شاری کەرکووک بەڕێوە چوو، ھیوا ئەحمەد مستەفا تیشکی خستە سەر مێژووی پڕ لە سەروەری و ڕۆڵی گرنگی جەنابی سەرۆک بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان وەکوو گەورەترین بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان.
ھاوکات بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستن ئاماژەی بە گرنگیی ڕۆڵی ئافرەتان لە خەبات و تێکۆشانی ڕزگاریخوازانەدا کرد و دووپاتی لەسەر پێویستیی جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ی دەستووری عێراق کردەوە.
لە کۆتایی کۆڕەکەدا، خەڵات و ڕێزلێنان بەسەر زیاتر لە ١٢٠ ئافرەتی دیاری شاری کەرکووکدا دابەش کرا.

