Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

حزب و حکوومەت لە خزمەتی هاووڵاتییاندا، د. زانا مەلا خالید و شەعبان چالی کۆبوونەوە

هەولێر-KDP.info- لە دیدارێکی ئاستبەرزدا، د. زانا مەلا خالید، بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە بارەگای لق پێشوازی لە شەعبان چالی، بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، کە بە ئامادەبوونی ئەندامانی دەستەی کارگێڕیی لق بەڕێوەچوو، گفتوگۆیی ورد دەربارەی ئاستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان کرا و جەخت لە پێویستیی بەهێزکردنی هەماهەنگیی نێوان دامەزراوەکانی حزب و حکوومەت کرایەوە، بە ئامانجی ئاسانکاریی زیاتر بۆ ڕاپەڕاندنی کاروباری هاووڵاتییان.

لە بەشێکی دیداره‌كه‌دا، بەرپرسی لقی دوو ستایش و سوپاسی کار و پڕۆژەکانی خزمەتگوزاری و ژێرخانی ئاوەدانی و پێشکەوتنەکانی کرد کە لە چوارچێوەی هەنگاوەکانی جەنابی کاک مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کوردستان بە گشتی و هەولێری پایتەخت ئەنجام دراون، پشتیوانی لقی دووی بۆ یەکە کارگێڕییەکان دووپات کردەوە بۆ خزمەتی زیاتری هاووڵاتیانی شاری هەولێر.