Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مەسروور بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە عەلی زەیدییەوە پێگەیشت

ھەولێر-KDP.info- لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مەسروور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر نووسینگەی سەرۆکی حکوومەت و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستنی کرد.

ئەمڕۆ سێشەمممە 18ـی ئاب، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە عەلی فالح زەیدی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵەوە پێگەیشت.

لە پەیوەندییەکەدا، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ، سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکەی سەر نووسینگەی تایبەتی سەرۆکی حکوومەت و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستنی کرد و گوتی، ئەم هێرشانە بۆ سەر عێراق و هەرێمی کوردستان بە هیچ شێوەیەک قبوڵکراو نین.

سەرۆکی حکوومەت سوپاسی پەیوەندیی و بەدواداچوونی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵی کرد و جەختی لە گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە.