ھەولێر-KDP.info- سیاسەتمەداری دیاری کورد، لەیلا زانا، لە پەیامێکدا کە ئاراستەی مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستانی کردووە، بەتوندی سەرکۆنەی ئەو ھێرشەی کرد کە کرایە سەر نووسینگە تایبەتەکەی.
لە پەیامەکەیدا کە ئەمڕۆ دووشەممە لە شاری ئامەدی باکووری کوردستانەوە بڵاوی کردووەتەوە، لەیلا زانا وێڕای ناردنی سڵاو و ڕێز، دەڵێت: "ھێرشەکەی سەر نووسینگەکەتان بەتوندی شەرمەزار دەکەم."
ھەروەھا ناوبراو جەختی لە پێگەی دۆزی کورد لەم سەردەمەدا کردووەتەوە و پەیامێکی ئاراستەی نەیاران کردووە و ڕایگەیاندووە: "با دۆست و دوژمن بزانن کە ئەم سەدەیە، سەدەی ئازادیی گەلی کوردە"
لە کۆتایی نامەکەشیدا، لەیلا زانا ھیوای سەلامەتی و پارێزراویی بۆ ھەموولایەک خواستووە و نووسیویەتی: "خوای گەورە ھەموومان بپارێزێت."