Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

یادی ١٦ی ئاب لە سنووری کەرکووک بە شکۆدارییەوە بەرز ڕاگیرا

کەرکووک-KDP.info- لقی ٣ی کەرکووکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕێوڕەسمێکی شایستەی بەبۆنەی ٨٠یەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی و لەدایکبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی بەڕێوەبرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ی ئابی ٢٠٢٦، بە ئامادەبوونی ھیوا ئەحمەد مستەفا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک - گەرمیان - خانەقین، مەڕاسیمێکی شایستە بە بۆنەی بەرزڕاگرتنی ھەشتایەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ساڵڕۆژی لەدایکبوونی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی، لە بارەگای لقی ٣ی کەرکووک بەڕێوەچوو.

لە مەڕاسیمەکەدا کە بە ئامادەبوونی یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەب، بەرپرسانی لقەکانی ٣ی کەرکووک و ٢٥ی دەوروبەری کەرکووک، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، بەرپرسانی ئەمنی، حزبی و حکوومی، ھاوڕێ لەگەڵ ھەڤاڵانی لیژنە ناوچەکان و ڕێکخراوەکانی سنووری ھەردوو لق بەڕێوەچوو، یادی ١٦ی ئاب بە ئامادەبوونی جەماوەر، ئەندامان و لایەنگرانی پارتی لە سنووری کەرکووک بە شکۆدارییەوە بەرز ڕاگیرا.