هەولێر-KDP.info- بە بۆنەی یادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ساڵڕۆژی لەدایکبوونی سەرۆک بارزانی، شێخ حسن عەلائەدین بە نوێنەرایەتی ئیدریس نێچیرڤان بارزانی سەردانی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی کرد و پەیامی پیرۆزبایی و تاجەگوڵێکی پێشکەش بە فازڵ میرانی کرد.
ئەمڕۆ ١٦ی ئابی ٢٠٢٦، بە بۆنەی یادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ساڵڕۆژی لە دایکبوونی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی، ھەروەھا بۆ ڕێزگرتن لە تێپەڕبوونی زیاتر لە شەست ساڵ کادیری و خەباتی فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی لە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قۆناغ و بەرپرسیارەتییە جیاوازەکاندا، شێخ حسن عەلائەدین بە نوێنەرایەتی ئیدریس نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک و دامەزرێنەری دەزگای ڕوانگە، سەردانی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد و پەیام و تاجەگوڵی پیرۆزبایی بەڕێزیان پێشکەش کرد.
لە لای خۆیەوە، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی سوپاسی ئیدریس نێچیرڤان بارزانی کرد بۆ پەیامی پیرۆزبایی و دیارییە پڕبەھاکەیان و ھیوای تەمەن درێژی و سەرکەوتنی بۆ بەڕێزیان خواست.

