Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

فراکسیۆنی پارتی ساڵیادی لە دایکبوونی سەرۆک بارزانی ودامەزراندنی پارتی بەرز ڕادەگرێت

ھەولێر-KDP.info- بە سەرپەرشتیی د. ڤالا فەرید، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان و بە ئامادەبوونی ئەندامانی فراکسیۆن لە پەرلەمانی کوردستان، مەڕاسیمێک بۆ بەرزڕاگرتنی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی و لەدایکبوونی سەرۆک بارزانی بەڕێوە چوو.

لە مەڕاسیمەکەدا، فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان پیرۆزبایی گەرمی خۆی ئاراستەی جەنابی سەرۆک بارزانی، سەرکردایەتی، کادیران، ئەندامان و تەواوی گەلی کوردستان کرد بە بۆنەی هەشتایەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و لەدایکبوونی ڕابەری نەتەوەیی، جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی.

هاوکات فراکسیۆنی پارتی هیواخوازی خۆی دەربڕی کە ئەم یادە پیرۆزە بشبێتە مایەی بەهێزکردنی زیاتری سەقامگیری، ئاشتەوایی، یەکڕیزیی نیشتمانی و قووڵکردنەوەی کلتووری پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستاندا.