Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پەیامی پیرۆزبایی عەلی زەیدی بۆ ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

بەغدا-KDP. info-  بەبۆنەی 80ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرکردایەتی، کادر و جەماوەری پارتی دەکات. سەرۆکوەزیران لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بە مێژووی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد و جەختی لەسەر گرنگیی کارکردنی هاوبەش بۆ پاراستنی سەروەری و سەقامگیریی عێراق کردەوە.


دەقی پەیامەکەی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق:

"جوانترین پیرۆزبایی و هیوای سەرکەوتن ئاراستەی سەرکردایەتی، کادر و جەماوەری پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەین بەبۆنەی 80ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبەکەیان، هیوای سەرکەوتنی بەردەوامیان بۆ دەخوازین.

لەم یادەدا، مێژووی سیاسیی پارتی و بەشدارییە نیشتمانییەکانی لە ژیانی نیشتمانیدا لەگەڵ هێزە سیاسییەکانی دیکەی عێراق بەرز دەنرخێنین. دووپات دەکەینەوە لە بەردەوامبوونی کاری هاوبەش بۆ چەسپاندنی پرەنسیپی هاوبەشی لە نیشتماندا، بەهێزکردنی سەقامگیری، پاراستنی یەکپارچەیی و سەروەریی عێراق و بونیادنانی داهاتوویەک کە تەواوی خواستی پێکهاتەکان بەدی بهێنێت."