فازڵ میرانی
لە دەستپێكدا پیرۆزبایی لە هەر ئەندام و دۆستێکی پارتیمان دەکەم بە بۆنەی تەواوکردنی 80ـەیەمین ساڵی تەمەنی، بەخشوعەوە یادی گیانی پاکی شەهیدانمان و گیانی بارزانی باوکی کورد و ئیدریسی برای هەر تێکۆشەرێک دەکەمەوە و نێوچاوانی هەر کەسێک ماچ دەکەم کە ڕێگای ڕزگاریی کوردستانی هەڵبژارد بۆ پاراستن و سەربەرزی گەلەکەی.
وشەکان دەستەوسانن لە وەسفکردنی کاروانی پارتیمان، ئەی چۆن دەستەوسان نەبن لە دەربڕینی قەبارەی قوربانیدان و ئەو دەستکەوتە گەورانەی کە پێشکەشی نەتەوەکەی کردووە.
مێژوو لە هەموو بەشەکانی کوردستان و لەگەڵیاندا وڵاتانی دیاسپۆرا و جێگیربوون، و سەرجەم ناوچەکانی ئاوارەیی کە نەتەوەکەمان بەهۆی هەڵبژاردنی ئازادییەوە پێیدا تێپەڕی، شایەدی پێگەی پێشەنگ و سەربەرزانەمان دەدات، لە لادانی زوڵم لەسەر گەلەکەمان بە مەشخەڵی ڕووناکی کە سەرکەوتنە سەر شاخەکان و هاتنە خوارەوە، بۆ ڕووناککردنەوەی دەشتایییەکان.
خوشک و برا و کچ و کوڕانم، پارتەکەتان ئەو ڕێکخستنەیە کە بە بوونی ئێوە ئاڵاکەی بەرزکردووەتەوە، بە عەقڵ، هەڵبژاردن، سووربوون، ئیرادە و خۆڕاگری، بە قوربانیدان و پێشخستنی بەرژەوەندیی گەلەکەمان بەسەر خۆتاندا، بە بەخشینی کۆشش و خوێن لە پێناویدا.
مستەفا بارزانی و پارتیمان کارگەی بڕیاری نەتەوەیی و نیشتمانی بوون و دەمێننەوە، و ڕێگربوون لە ڕوودانی زوڵم و بەردەوامبوونی ئەگەر ڕوویشی دابێت. تەنانەت پێش یەکەم کۆنگرەشی بەر لە هەشتا ساڵ، ڕۆحی دەستپێکی پارتیمان دەردەکەوت بۆ ئەوەی ببێتە قەوارەیەکی ڕێکخراوەیی کە هاوشانی ڕەوتی دروستکردنی ڕووداوە سیاسییەکان بێت لەسەر ئاستی دەوڵەت و لەسەر ئاستی پرسەكانی ئازادیخوازی جیهان.
هزر و خەباتی مستەفا بارزانی کاریگەریی هەرە گەورەی هەبوو لە ڕاکێشانی سەرنجی ئەو دەسەڵاتانەی كە فەرمانڕەوایی کۆمەڵگه و خاکەکەمانیان دەکرد بۆ ئەو هەڵانەی ئەنجامیان دابوو، هەروەها بۆ ئەوەی كە ڕووبەڕووی دەبنەوە تا ئەو کاتەی کوێرانە ڕەفتار بکەن.
ئەگەر نەخشە و بەڵگەنامە و وێنە و فیلمەکانی کوردستان، لە نێوان دوو ڕۆژ، لە دوو ساڵدا کە هەشت دەیەیان لە نێواندایە بهێنینە بەرچاو، جیاوازییە گەورە لە دەستکەوتەکاندا بە ڕەنگی ئاڵای کوردستان و پارتیمان دەبێت و بە ڕەنگی ئەو خوێنە دەبێت کە قووڵ و درێژبووەتەوە.
ئەگەر بەدواداچوون بۆ ئەدای کۆمەڵگاکەمان بکەین کە ڕۆژ بە ڕۆژ شارستانیتر بووە و ئاشتیخوازی و پێکەوەژیانی قووڵتر بووەتەوە، هاندانی بارزانی و پارتیمان بە ڕوونی لە گەشەپێدانی ئەم ئەدایەدا دەبینینەوە. ئەگەر بچین بۆ دڵنەوایی بنەماڵەی قوربانییان، نەکات بەشمان دەکات و نە جوگرافیای ڕووبەرەکەش تەواو دەبێت.
ئەگەر سەرجەم ئەو قوربانییانەی کە گەلەکەمان و پارتیمان لە پێناو ئازادیدا بەخشیویانە تۆمار بکەین، ئەوا خەڵکی سەریان سوڕدەمێنێ لە قەبارەکەی، ئەگەر خاکەکەمان بهاتایەتە دەنگ دەربارەی هەر تێکۆشەرێکی گەلەکەمان و پارتیمان، کەبەسەریدا تێپەڕیوە و سەنگەری لێداوە و پەنای بۆ ئەشکەوتێک بردووە، یاخود شەهید یان بریندار بووە، ئەوا قەرەباڵغییەک دەردەکەوت كە دەشت و کێوی دەپۆشی.
هەر جووتیارێک، شوانێک، هەر مامۆستا و پزیشکێک، هەر ئافرەتێك کە نان و ماستێکی دابێتە پێشمەرگەکانمان، هەر زیندانییەک لە زینداندا و سەرکەوتوویەک بۆ سەر پەتی سێدارە لە پێناوی نەتەوەکەماندا، هەر منداڵێک کە لە نێوان ئاوارەیی و بۆردومان و ئەنفالدا گیانی لەدەستدا بێت، هەموویان نەسمەیەکی بارزانییان تێدایە، و سەرمایەیەکی بەخشینن بۆ کوردستان.
هەموو ئەم بەخشینە کە هاوشانی قەبارەی ئازارەکانە، هۆکارەکەی عەقڵی فەرمانڕەوایهكە کە بەڕەوای نابینێت كار بە دادپەروەری بکرێت. لەگەڵ هەموو ئەوانەی بەسەرماندا هات، ئێمە جاران و ئێستاش بەتواناتر و بەهێزتر و خۆڕاگرترین و سوورترین لەسەر بەردەوامبوون لە ڕێگاکەمان.
ئێوە ڕۆڵەی مستەفا بارزانین، ئەو کەسەی لە هەر بەشێکدا مەشخەڵێکی ڕووناکی داگیرساند کە تا ئهمڕۆ ڕووناکییەکەی دەگات، بە پارتیمان زەمینەی بۆ خۆش کردوون، بەرپەرچی دوژمنی دایەوە و وای لە میراتگرانی دوژمنیش كرد كە پێش ئەوەی بێڕێزیمان بەرانبەر بکهن، هەزار حسابی بۆ بکهن. ئێوە ڕۆڵەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵانن و ئێوە ڕۆڵەی ڕاپەڕینەكانن و برا و وەفاداری هەموو ئەو کەسانەن کە پروشكی ئاگری دوژمنكارانە و ئامرازەكانی وەك ترساندن، برسیکردن و پەراوێزخستیان بەركەوتووە.
ئێوە بنیاتنەری ئەم سەردەمەن و ئێوەن کە شانازی دەکەن بەوەی پارتیمان کەسانی لووتبەرز و خۆبەزلزانەکانی ناچار کرد دەستوورە کۆنەکان دابنێن کە بوون و مافی ئێمە دەسەلمێنن، ئێوە میراتگری ڕێککەوتننامەی ئادار و بەیاننامەکانی بەرلەون کە دانیان بە مافەکانمان دانا و بە خۆڕاگری و دانبەخۆداگرتنی ئێوە هەموو باوبۆران و زریانەکان تێپەڕین و نەیانتوانی بڕیارمان لە ڕەگ دەربێنن.
پارتییەکەتان بووەتە دروستکەری هاوکێشە ڕاستەقینەکە نەک تەنیا ژمارەیەک تێیدا، تا نەزانێک یان كەسێك بەمەبەست بیسڕێتەوە یان کورتی بکاتەوە. ڕەگی ڕێکخراوەیی لە ناو خاکدایە و لق و پۆپەكانیشی ڕوەو بەرزین. کوردستان بە ئێوە و بە هەموو دڵسۆزان، درێژە بە ڕێگاکانی بنیاتنانی مرۆڤ و خاک دەدات، وەفادار بۆ ئەرک و نیشانەی بەخشین و لێهاتوویی و چاکەن جا لە هەر کوێیەک بن.
ئێوە نوێنەرایەتی یەکێک لە مەزنترین کەسایەتییەکانی مرۆڤایەتی دەکەن، نوێنەرایەتیی مستەفا بارزانی دەکەن، ئەو مرۆڤەی كە لە پێناو نەتەوە و گەلەکەیدا ژیا و كۆچی دوایی كرد.
پیرۆزبێت لە هەموو ڕێکخستنەکانی پارتیمان، پێشمەرگەکانی و هەموو دەستەکانی.
هەموو خۆشەویستی و شانازییەک بۆ دۆستانی پارتیمان کە زۆرن و بۆ هەر كەسێك كە پشتیوان و هاوسۆزی نەتەوەکەمانە.
پیرۆزە ئەو هەوڵانەی کە لە 80 ساڵ بەر لە ئێستا دەستیپێکرد و کادیرانی بەرههمهێنا کە کاری سیاسی، سەربازی، ڕێکخستن، ڕاگەیاندن، یاسایی، کارگێڕی، ئاسایش، هۆشیاری، هونەری و پەیوەندییەکانیان بەهێزتر کرد.
ئەو جەژنەتان پیرۆز بێت كە شایستەی ڕێزلێنان و ئاهەنگگێڕانە کە نوێکردنەوەی پەیمانی کارکردنە بە ڕاستگۆیی و ژیری تا ئاڵامان بە سەرۆکایەتی سەرۆک مسعود بارزانی بە سەربەرزی لە کوردستانی خۆشەویستماندا بشەکێتەوە، کوردستانی ئازادی، دیموکراتی و پێکەوەژیانی ئاشتییانە.
بهرپرسی دهستهی كارگێڕیی مهكتهبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان