Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پەیامی مەسروور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە یادی شازدەی ئاب

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی 16ـی ئاب، ساڵڕۆژی لە دایکبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی و 80ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک بارزانی، بنەماڵە و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان، پێشمەرگە قارەمانەکان، ئەندامان و لایەنگرانی پارتی و سەرجەم خەڵکی کوردستان کرد.

دەقی پەیامەکەی مەسروور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان:

پەیامی مەسروور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە یادی شازدەی ئاب

بە بۆنەی شازدەی ئاب، ساڵڕۆژی لە دایکبوونی ڕێبەر و سەرکردەی نیشتمانیمان و باوکی خوشەویستم جەنابی سەرۆک بارزانی و هەشتایەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە جەنابی سەرۆک و بنەماڵە و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان و پێشمەرگە ئازا و قارەمانەکانی کوردستان و ئەندام و لایەنگران و دۆستانی پارتی دیموکراتی کوردستان و گشت کوردستانییان دەکەم. 

یادی دامەزراندنی دێرینترین و گەورەترین و بەهێزترین پارتی کوردستان لە سەر دەستی رێبەری مێژویی و باوکی روحی گەلەکەمان مستەفا بارزانیی نەمر ، یەکێکە لە پڕشەنگدارترین ڕۆژ و یادەکانی مێژووی گەلەکەمان. 

پارتی دیموكراتی كوردستان، لە ژێر سێبەر و ڕابەرایەتی سەرۆک مەسعود بارزانی، درێژەپێدەری ڕێبازی پیرۆزی بارزانیی نەمرە و بەردەوامە لە تۆمارکردنی داستان و دەستکەوتی مەزن و  دیرۆکی کە جێگەی شانازی هەموو کوردستانییەکی دڵسۆزە. 

پارتی و سەرۆک بارزانی، هیوا و ئومێد و جێگەی متمانەی خەڵکی کوردستان و گەرەنتی پاراستن و پێشخستنی ئاسایش و سەقامگیریی قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان و کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتەکانی کوردستان و ئەندازیاری بووژاندنەوە و بنیاتنانەوە و پێشکەوتنی کوردستانن.

لە ساڵیادی شازدەی ئابدا ، بە شکۆ و ڕێز و پێزانینێکی قووڵەوە، یادی دامەزرێنەری پارتی،  بارزانیی نەمر و کاک ئیدریسی هەمیشە لەیاد و سەرکردە و سەرجەم خەباتکار و شەهیدانی کوردستان دەکەینەوە . 

 

هەمیشە شکۆدار بێت یادی شازدەی ئاب . 

 

مەسروور بارزانی 

جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان 

2026/8/16