Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە لیوا دڵشاد یوسف دەکات

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە لیوا دڵشاد یوسف دەکات بۆ کۆچی دوایی دایکی و هیوای خواست خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات.

ئێوارەی ئەمڕۆ ھەینی، ١٤ـی ئابی ٢٠٢٦، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ھاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی دوایی دایکی لیوا دڵشاد یوسف دەربڕی.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، سەرۆکی حکوومەت پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی لیوا دڵشاد یوسف و بنەماڵەکەیان کرد و ھیوای خواست خودای گەورە کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری و دڵنەواییش بە خانەوادەکەیان ببەخشێت.

لە لایەن خۆیەوە، لیوا دڵشاد یوسف بەناوی خۆی و بنەماڵەکەیەوە سوپاس و پێزانینی بۆ پەیوەندی و دەربڕینی ھاوخەمیی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان نیشان دا.