Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی ئەدیبی ناسراو (حسێن عارف) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی ئەدیبی ناسراو خوالێخۆشبوو (حسێن عارف) پرسەو سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی.

بۆ کۆچی دوایی ئەدیبی ناسراو خوالێخۆشبوو (حسێن عارف)

بە نیگەرانییەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی نووسەری بەناوبانگ خوالێخۆشبوو (حسێن عارف)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەسوکار و بنەماڵەکەتان و سەرجەم ئەدیب و نووسەران و ئاشنایانی بەرھەمەکانی مامۆستای خوالێخۆشبوو دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.

خوالێخۆشبوو (حسێن عارف) ڕووناکبیر و ڕۆماننووسێکی پێشەنگ و دیاری نێو بزووتنەوەی ئەدەبی و رۆشنبیری بوو و تەمەنێکی پڕ بەخششی بۆ خزمەتکردنی بواری ئەدەبی و نووسین و وەرگێڕان تەرخان کرد.

ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی ئەدیبان و نووسەران و دۆست و ھاوەڵانی ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە. 

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

١٣ی ئابی ٢٠٢٦