Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی مستەفا نێروەیی دەكات

هەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پرسە و ھاوخەمیی خۆی گەیاندە خانەوادەی خوالێخۆشبوو خاتوو نەھیلا ڕەئووف، ھاوسەری تێکۆشەری دێرین مستەفا نێروەیی.

ئەمڕۆ ھەینی ٢٠٢٦/٨/١٤، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو خاتوو نەھیلا ڕەئووف، ھاوسەری پێشمەرگە و تێکۆشەری دێرین خوالێخۆشبوو مستەفا نێروەیی، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەڕێز ساڵح مستەفا نێروەیی ـی کوڕیان، پرسە و سەرەخۆشیی لە خانەوادە و کەسوکار و دۆستانیان کرد و ھیوای خواست کە خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بخاتە بەر میھرەبانی و بەزەییی خۆی و ئارامی و دڵنەوایی بە ھەمووان ببەخشێت.

لای خۆیەوە بەڕێز ساڵح مستەفا نێروەیی، سوپاسی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی کرد و پێزانینی خۆی و خانەوادەکەیانی بۆ پەیوەندیی تەلەفۆنی و ھاوخەمیی بەڕێزیان بۆ کۆچی دواییی دایکی خوالێخۆشبوویان، دەربڕی.