هەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆچی دوایی زانای ئایینی و کەسایەتیی دیاری شاری هەولێر، خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا جەرجیس ئیبراهیم هەولێری، پرسەنامەیەکی هاوخەمیی ئاراستەی بنەماڵەکەیان دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکوومەت:
بۆ کۆچی دوایی زانای ئایینی و کەسایەتیی ناسراوی هەولێر، مامۆستا مەلا جەرجیس ئیبراهیم هەولێری، پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەی و زانایانی ئایینی کوردستان و دۆست و ئاشنایانی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم .
خودای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەی ببەخشێت.
مەسروور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان