ههولێر-KDP.info- دژەتیرۆری كوردستان ڕاگەیەنراوێكی لەبارەی هێرشە درۆنییەكانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بڵاوكردەوە كە كرایە سەر شاری هەولێر.
دژەتیرۆری كوردستان لە ڕاگەیەنراوەكەدا دەڵێت، "بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 14ی ئابی 2026، لە کاتژمێرەکانی 02:17 تا 02:25، هێزەکانی هاوپەیمانان سێ درۆنی بۆمبڕێژکراویان لە ئاسمانی هەولێر تێکشکاند و خستە خوارەوە.
دەشڵێت، "خۆشبەختانە هێرشەكان نەبوونە هۆی هیچ زیانێکی گیانی.