ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی بەھۆی کۆچی دوایی مامۆستا مەلا جەرجیس ھەولێری پەیامێکی ھاوخەمی بڵاو کردەوە و تێیدا رایگەیاند، مامۆستای خوالێخۆشبوو لە ژیانیدا خزمەتێکی زۆری پەیامی خواپەرستی و پێکەوەژیان و تەبایی لە کوردستان کرد.
دەقی پەیامی ھاوخەمی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی مامۆستا مەلا جەرجیس ھەولێری:-
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەداخەوە ھەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی ناسراو و زانای ئایینیی ھەولێر مامۆستا مەلا (جەرجیس ھەولێری)ـیم پێ گەییشت.
مامۆستا مەلا جەرجیس ھەولێری لە ژیانی خۆیدا خزمەتێکی زۆری پەیامی خواپەرستی و چاکەخوازی و پێکەوەژیان و تەبایی لە کوردستاندا کرد.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا جەرجیس و دۆستان و ئاشنایانی و تەواوی مامۆستا و زانایانی ئایینیی کوردستان دەکەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا جەرجیس ھەولێری بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە ھەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
١٣ی ئابی ٢٠٢٦