ھەولێر-KDP. info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا جەرجیس هەولێری، زانای ئایینی و کەسایەتیی دیاری پارێزگای هەولێر پرسەنامەیەکی راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتیی:
بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا جەرجیس هەولێری، زانای ئایینی و کەسایەتیی دیاری پارێزگای هەولێر، سهرهخۆشیى قووڵم پێشكهش به بنەماڵەی بەڕێزیان و زانایانی ئایینیی کوردستان دەکەم، هاوسۆز و هاوخهمیانم.
خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا جەرجیس هەولێری، تهمهنى خۆى بۆ خزمهتى ئایین تەرخان کرد و به گەیاندنی پەیامی چاكه و ئاشتی و لێبوردەیی، خزمەتی خەڵکی هەولێرى كرد. لە خوای مەزن داواکارم گیانی بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنهوایى بە بنەماڵەی بەڕێزیان و هاوڕێیان و کەسوکارى ببەخشێت.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2026/8/13