ھەولێر-KDP. info- نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو مامۆستا حسێن عارف، چیرۆک‌نووس، ڕۆماننووس و نووسه‌رى دیارى كورد و ئه‌ندامى پێشووى په‌رله‌مانى کوردستان، پرسەنامەیەکی راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتیی:
سەرەخۆشی لە بنەماڵەی مامۆستا حسێن عارف دەکات و بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو مامۆستا حسێن عارف، چیرۆک‌نووس، ڕۆماننووس و نووسه‌رى دیارى كورد و ئه‌ندامى پێشووى په‌رله‌مانى کوردستان، پرسە و هاوخەمیم پێشكه‌ش به بنەماڵەی بەڕێزیان، نووسەران و تەواوی ڕووناکبیرانی کوردستان دەکەم.
خوالێخۆشبوو مامۆستا حسێن عارف، وەک نووسەرێكى پێشەنگ و خاوه‌ن خامه‌یه‌كى به‌پێز، پێگه‌یه‌كى دیارى له چیرۆک و وێژه‌ى کوردی‌دا هەبوو، یادى ئه‌و به خزمەت و بەرهەمە دانسقەکانی بۆ هەمیشە لە مێژووی ڕۆشنبیریی كوردیدا به زیندوویى دەمێنێتەوە.
لە خوای مه‌زن داواکارم گیانی بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنه‌وایى به بنەماڵەی بەڕێزیان ببه‌خشێت.
نێچیرڤان بارزانى
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2026/8/13