هه‌ولێر -KDP.info- ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی باڵای ژینگه له هه‌رێمی كوردستان دەڵێت "به‌هۆی گرنگیدانی حكوومه‌ت به ژینگه، وەکو ساڵانی نەوەتەکان شاخەکانمان پڕبوون له دار و هۆشیاری ژینگەییش لا خه‌ڵك زیاتر بووە و كه‌متر سه‌رپێچی ده‌كەن، دوو پێشنیاریش كراوه بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر گرنگی به ژینگه بدرێت، ئه‌وانیش، ئه‌وه‌ی دارێك ببڕێت، 100دار بچێنێت، دادگایه‌كی تایبه‌تیش به سه‌رپێچیكارانی ژینگه دابمەزرێت."
لیوا سامی سابر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای ژینگه له هه‌رێمی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بواری ژینگه هه‌نگاوی زۆر باشی ناوه، ئێستا له هه‌رێمی كوردستان هاوشێوه‌ی ساڵی 1991 شاخه‌كانمان پڕبوون له دار، له ڕوانگه‌ی پاراستنی ئاژه‌ڵی كێویش هه‌نگاوی باش نراوه، ئێستا خه‌ڵك زۆر کەم ڕاوی ئاژڵ ده‌كات، بۆ پاراستنی سامانی ماسیش به‌هه‌مان شێوه، چونكه ئێستا خه‌ڵكی ئێمه زۆر باش هۆشیار بووه‌تەوە و ژینگه‌ی خۆی خۆش ده‌وێت و پارێزگاری لێ ده‌كات، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، ئه‌وه‌ی سه‌رپێچی بكات سزا ده‌درێت، سزاكانیش قورسن."
لیوا سامی سابر گوتیشی "ئێستا سزاكان به‌جۆرێك قورسن ته‌نانه‌ت كه‌سێك بوتڵێكی ئاویش له ئۆتۆمبێله‌كه‌ی فرێدات سزا ده‌درێت، داربڕین و ڕاوكردنیش سزایان قورسە، پێش چه‌ند ڕۆژێك كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆ ئه‌نجامدرا و پێشنیاری ئه‌وه‌مان كرد، ئه‌وه‌ی دارێك ببڕێت 100دار بچینێت، خۆشی ئاوی بدات، ته‌نیا بە سزای ماددی سزا نەدرێت، ئێستا دیراسه ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پێشنیاره جێبه‌جێ بکرێت."
سابر باسی له‌وه‌ش كرد "ئێستا ڕێنمایی زۆر هه‌ن بۆ پاراستنی ژینگه، به‌رده‌وامیش سزای قورس‌تر ده‌ردەكرێن، بۆ نموونه سزای بڕینی دارێکی بەتەمەن زۆر قورسه، ئاژه‌ڵی كێویش به‌هه‌مان شێوه به‌پێی جۆر سزاكانی دیاری كراوه، بۆیه ڕوخاندنی شاخێك و شێواندنی سیمای شاخێك وه‌كو یه‌كه، ئێستا دار بڕین بۆ سوتاندن زۆر کەم بووە، ته‌نیا هه‌ندێك حاڵه‌ت هه‌یه، له باغ خه‌ڵكێك سۆپای داری هه‌یه داری بۆ ده‌بڕن، بۆ ڕه‌ژووش خه‌ڵك داری تایبه‌ت ده‌چێنێت و بۆخۆی ده‌یبڕێت، نه‌ك داری شاخ، ئه‌وه قه‌ده‌غه‌یە
" گوتیشی "پێشنیاری دیكه‌ش كراوه، دادگایه‌كی تایبه‌ت به‌ژینگه هه‌بێت، كه‌یسه‌كانی تایبه‌ت به ژینگه یه‌كلایی بكاته‌وه و تێكه‌ڵ به كه‌یسی دیكه‌ی دادگای دیكه نه‌كرێن، ئه‌وه‌ش كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت."
بڵند ئیبراهیم