Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەرەخۆشی لە ماڵباتی مامۆستا (حسێن عارف) دەکات

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی نووسەری ناسراو خوالێخۆشبوو مامۆستا (حسێن عارف)، پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادەکەیان دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن.

بۆ ماڵباتی نووسەری ناسراو خوالێخۆشبوو مامۆستا (حسێن عارف)

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و چیڕۆکنووسی ناوداری گەلەکەمان، خوالێخۆشبوو (حسێن عارف) مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.

خوالێخۆشبوو نووسەرێکی ناسراو و ماندوونەناسێکی بواری ئەدەبیات و یەکێک بوو لە کەسایەتییە پێشەنگەکانی چیرۆکی کوردی و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتی نووسەرانی کورد و بزووتنەوەی ڕوانگە بوو، خاوەنی خەرمانێک بەرھەمی بەپێزی ئەدەبی و ڕووناکبیریی لە بواری چیڕۆک و ڕۆمان و وەرگێڕان.

ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی نووسەران و ڕۆشنبیران و ئازیزان و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە.

 

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

١٣ی ئابی ٢٠٢٦