Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ھێمن ھەورامی پێشوازی لە کونسوڵی نوێی کۆریای باشوور لە ھەرێمی کوردستان کرد

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی بەشی ڕێکخستنی پارتی پێشوازی لە کونسوڵی نوێی کۆریای باشوور لە ھەرێمی کوردستان کرد، لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی ڕەوشی سیاسی و ئەمنی و ئابووری ھەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢-٨-٢٠٢٦، د.ھێمن ھەورامی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی بەشی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام پێشوازی لە ئیوون گیون شیم کونسوڵی نوێی کۆریای باشوور لە ھەرێمی کوردستان کرد.

لە میانی دیدارەکەدا ھێمن ھەورامی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی، بە گەرمی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێکرد و ھیوای سەرکەوتنی لەکارەکانیدا بۆ خواست.

ھێمن ھەورامی و کونسوڵی کۆریای باشوور قۆناغەکانی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆریای باشوور ھەر لە قۆناغی ھاتنی ھێزەکانی زەیتوون لە ۲٠٠٤ تا ئەم دواییانە گفتوگۆیان لەبارەوە کراو پێشکەوتنەکان لە ھەموو ئاستەکان تاوتوێکران.

گفتوگۆکردن لەسەر ڕەوشی سیاسی و ئەمنی و ئابووری ھەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.