هەولێر-KDP.info- ڕۆژی سێشەممە (١١ـی ئابی ٢٠٢٦)، د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، کۆڕێکی ڕۆشنبیری و میدیایی تایبەتی لەژێر ناونیشانی (پەیام و هاووڵاتیی میدیاکار) بۆ هێزەکانی زێرەڤانی پێشکەش کرد.

سەرەتای سیمینارەکە بە ڕاگرتنی ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان و لە سەرووی هەمویانەوە بارزانیی نەمر و کاکە ئیدریسی هەمیشە لەیاد دەستی پێ کرد.
ئەم چالاکییە ڕۆشنبیرییە کە لەلایەن (لیوای هەولێر)ی سەر بە فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانییەوە ڕێکخرابوو، ئامادەبوونی بەرچاو و گەرمی لەلایەن ئەفسەران، پلەداران و پێشمەرگە قارەمانەکانی زێرەڤانییەوە بەخۆیەوە بینی.
لە گوتەکانیدا جەختی لەسەر پێویستیی هۆشیاریی میدیایی و نەتەوەیی کردەوە، بەتایبەت بۆ هێزەکانی پێشمەرگە وەک پارێزەری سەروەری و ئاسایشی کوردستان.

لەمیانەی لە کۆڕەکەدا، د. سالار عوسمان بە شیکردنەوەیەکی ورد و سەردەمیانە تیشکی خستە سەر گرنگیی هەردوو چەمکی (پەیام و هاووڵاتیی میدیاکار)، لە گوتەکانیدا جەختی لەسەر پێویستیی هۆشیاریی میدیایی و نەتەوەیی کردەوە، بەتایبەت بۆ هێزەکانی پێشمەرگە وەک پارێزەری سەروەری و ئاسایشی کوردستان.
لە کۆتایی ڕێوڕەسمەکەدا، دەرگای پرسیار و ئاڵوگۆڕی بیروڕا بۆ ئامادەبووان کرایەوە، بەشداربووان بە خستنەڕووی سەرنج، پرسیار و تێبینییەکانیان بابەتی کۆڕەکەیان زیاتر دەوڵەمەند کرد.
