Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

چەند پەیامێکی هاوخەمی لە بارەگای بارزانییەوە

ھەولێر-KDP. info-  بارەگای بارزانی چەند پەیامێکی ھاوخەمی راگەیاند کە ئەمە دەقەکانیەتیی:

پەیامی هاوخەمی بارەگای بارزانی بۆ خانه‌واده‌ی حەلیمە سوڵتان شێروانی
 
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان
 
بەڕێزان له‌ خانه‌واده‌ی حەلیمە سوڵتان شێروانی،
به‌داخه‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو (حەلیمە سوڵتان شێروانی) دایكی شه‌هید (شێروانە سوور) و لیوا (ئه‌حمه‌د كۆیی)ـمان پێگه‌یشت.
 
سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌تان و دۆستانتان ده‌كه‌ین، هاوبه‌شی خه‌متانین.
 
له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو به‌ر ڕه‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شادی بكات، دڵنه‌وایی به‌ خانه‌واده‌كه‌تان ببه‌خشێت.
 
إنا لله وإنا الیه راجعون
 
باره‌گای بارزانی
11ـی ئابی 2026
............................
 
پەیامی هاوخەمی بارەگای بارزانی بۆ سه‌روه‌ت مسته‌فا
 
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان
 
بەڕێز، كاك سه‌روه‌ت مسته‌فا،
به‌داخه‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو (فاتیمه‌ ئیبراهیم حه‌مه هه‌ڵه‌ده‌نی‌) دایكی به‌ڕێزتانمان پێگه‌یشت.
 
سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌تان ده‌كه‌ین، هاوبه‌شی خه‌متانین.
 
له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین دڵنه‌واییتان پێببه‌خشێت و گیانی دایكی خوالێخۆشبووتان به‌ر ڕه‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شادی بكات.
 
إنا لله وإنا الیه راجعون
 
باره‌گای بارزانی
11ـی ئابی 2026
............................
 
پەیامی هاوخەمی بارەگای بارزانی بۆ عه‌زیز حه‌مه‌ئه‌مین
 
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان
 
بەڕێز، كاك عه‌زیز حه‌مه‌ئه‌مین،
به‌داخه‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو (ئه‌خته‌ر حه‌مه‌ئه‌مین)ـی خوشكی به‌ڕێزتانمان پێگه‌یشت.
 
سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌تان ده‌كه‌ین، هاوبه‌شی خه‌متانین.
 
له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین دڵنه‌واییتان پێببه‌خشێت و گیانی خوشكی خوالێخۆشبووتان به‌ر ڕه‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شادی بكات.
 
إنا لله وإنا الیه راجعون
 
باره‌گای بارزانی
11ـی ئابی 2026