Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مەکتەبی سیاسیی پارتی پیرۆزبایی لە حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەکات

هەولێر-KDP.info- بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستانەوە، مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان برووسکەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی سکرتێری گشتی و سەرکردایەتی و ئەندامانی ئەو حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان کرد.

دەقی برووسکەی پیرۆزباییەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی:

بەڕێز/ کاک محەمەدی حاجی مەحموود سکرتێری گشتیی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان 

بەڕێزان/ ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان     

بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی بەڕێز و کادیر و ئەندام و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، ئومێدەوارین ئەو یادە هاندەری زیاتر پتەوکردنی پەیوەندی و هەماهەنگی نێوانمان بێت بۆ هاوڕیزیی و یەکگوتاریی نێوان سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان لەپێناو داکۆکیکردن لە دەستکەوتەکانمان و بەدیهێنانی تەواوی مافە ڕەوا و هاوبەشەکانمان. 

 

دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەین، هەر سەرکەوتوو بن.

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان