Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

عەلی حسێن: نوێنەرایەتییەکانی حکوومەت ڕۆڵێکی گرنگ لە پەرەپێدانی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان دەگێڕن

سلێمانی-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە، ١١ی ئابی ٢٠٢٦، عەلی حسێن، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی-هەڵەبجە-ڕاپەڕینی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئامادەبوونی فازڵ ڕەئوف، لە بارەگای مەکتەبی ڕێکخستن لە سلێمانی پێشوازی لە خاتوو ڕێزان ساڵح بەگ، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئیتاڵیا کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا، دواپێشهاتە سیاسییەکان، پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ڕوڵی نوێنەرایەتییەکانی حکوومەت لە دەرەوەی وڵات خرانە بەر باس.

عەلی حسێن جەختی لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییە دبلۆماسی و کەلتوورییەکان کردەوە و ڕۆڵی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی لە ئیتاڵیا بەرز هەڵسەنگاند لە گەیاندنی پەیامی گەلی کوردستان و دروستکردنی پردی پەیوەندی لەگەڵ ناوەندە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی ئەو وڵاتەدا.

لەلایەن خۆشییەوە، خاتوو ڕێزان ساڵح بەگ پوختەیەکی لەسەر کار و چالاکییەکانی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێم لە ئیتاڵیا و هەوڵەکانیان بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان خستەڕوو.