Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

د. هێمن هەورامی بەدواداچوون بۆ کاروباری ڕێکخستنی پارتی لە مووسڵ دەکات

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسی بەشی ڕێکخستنی پارتی سەردانی لقی ١٤ی مووسڵی کرد و لە دیدارێکدا لەگەڵ کادرانی سنوورەکە، وێڕای دەستخۆشی بۆ بەدەستھێنانی ٢٠٠ ھەزار دەنگ لە پارێزگاکە، ڕێنمایی و بەرچاوروونیی پێویستی لەسەر کارەکانی ڕێکخستن و پاراستنی ناسنامەی کوردستانیی ناوچەکە پێدان.

ئەمڕۆ دووشەممە ١٠-٨-٢٠٢٦، لە چوارچێوەی کارو بەرنامەکانی بەشی ڕێکخستنی مەکتەبی سیاسی پارتی، بۆ بەدواداچوونی بابەتەکانی پەیوەست بە کاروباری ڕێکخستن و کاری ئۆرگانەکان، د.ھێمن ھەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی بەشی ڕێکخستنی پارتی لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی بەشی ڕێکخستن و یاریدەدەر و ھەڤاڵانی ڕێکخستنی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای نەینەوا، سەردانی لقی ١٤ی  پارتی لە مووسڵ کرد.

لە دیدارێکەدا کە ھەڤاڵانی بەرپرس و کارگێرانی لق و بەرپرس و کارگێرانی ناوچەکان و بەرپرس و کارگێرانی ڕێکخراوەکانی سنووری لقی ١٤ بەشدار بوون، د، ھێمن ھەورامی بە وردی لەسەر بارودۆخی کاری ڕێکخستنەکان لە سنووری لق بە چەندین خاڵ بەرچاو ڕوونی پێویستی پێدان.

ھێمن ھەورامی لە دیدارەکەدا گوتی، بۆ ئەو ئەنجامە گەورەی پارتی کە وەک یەکەمی سەر ئاستی تەواوی نەینەوا لە دوا ھەڵبژاردندا نزیکەی ۲٠٠ ھەزار دەنگی بەدەست ھێناوە، سوپاس بۆ ھەڤاڵان کە پێکەوە لەگەڵ لقی ۱۷ی شنگال و مەکتەبی ڕێکخستنی نەینەوا، توانیان ئەو ئەنجامە گەورە بەدەست بھێنن.

ھاوکات ھەورامی لەسەر گرنگی و بایەخی ناوچە کوردستانییەکانی سنووری پارێزگای نەینەوا و ئەرکی پارتی لە بەرپرسیارێتیە نیشتیمانییەکان و پێکەوەژیان و مسۆگەرکردنی پاراستنی ناسنامەی کوردستانییانەی ئەو ناوچانە و پلان و ڕوانگەی پارتی لەو سۆنگەیەوە، شیکاری پێویستیان ئاراستە کرا.

لە بەشێکی دیدارەکەدا، ژمارەیەک لە ھەڤاڵان بە پرسیار و سەرنج و پێشنیار دیدارەکەیان دەوڵەمەندتر کرد و وەڵامی پێویست درانەوە.