ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی ھونەرمەند (ساڵح ئامێدی)، پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادەکەیان دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن.
بۆ ماڵباتی ھونەرمەندی کۆچکردوو (ساڵح ئامێدی)
دڵگران بووین بە بیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی ھونەرمەندی بەناوبانگ، (ساڵح ئامێدی) بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمیی ھونەرمەندان و خزمانی کۆچکردوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
٩ی ئابی ٢٠٢٦