Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە پەرلەمانتارێكی ئەڵمانیا دەكات

ڕۆژی یەكشەممە 9ی ئابی 2026 لە پیرمام سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز سەردار یوكسەل ئەندامی پەرلەمانی ئەڵمانیا كرد.

لە دیدارەكەدا سەرۆك بارزانی بە گەرمی بەخێرهاتنی بەڕێز (سەردار یوكسەل)ـی كرد و خۆشحاڵیی خۆی ڕاگەیاند كە گەنجێكی كورد توانیویەتی ڕۆڵی لە ناوەندە سیاسی و پەرلەمانییەكانی وڵاتی ئەڵمانیادا هەبێت و دەستخۆشی لە هەوڵ و ماندووبوونەكانی كرد لە بوارە جۆراوجۆرەكان و بەرگریكردن لە دۆزی كورد و پەنابەران لە ئەڵمانیا. هەروەها وێڕای ئاماژەدان بە بنەما و پڕەنسیپەكانی خەباتی ڕزگاریخوازی گەلی كوردستان جەختی لە ئاشتیانەبوونی دۆزی گەلی كوردستان كردەوە كە دەبێ كێشەی گەلی كوردستان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لەڕێگەی ئاشتیانە و دیالۆگ و بە شێوازی سەردەمیانە چارەسەر بكرێت.

هەر لەو دیدارەدا بەڕێز سەردار یوكسەل پێزانینی بۆ ڕۆڵی مێژوویی سەرۆك بارزانی لە ئازادیخوازی و خەباتی گەلی كوردستان و هەروەها شەڕی تیرۆر و پاڵپشتیكردنی دۆزی كورد لە ڕۆژئاوا هەبوو، ئەوەشی خستەڕوو كە لە ئەڵمانیا و زۆر شوێنی تری جیهاندا خەڵك هەیە كە دۆست و پشتیوان و هاوسۆزی ماف و داواكارییەكانی گەلی كوردستانن. بەڕێز سەردار یوكسەل ئەزموونی هەرێمی كوردستانی بە بەرز و بەهادار لە قەڵەم دا كە پێویستە پشتیوانی بكرێت. هەروەها پێزانینشی بۆ ڕۆڵی دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەبوو لە یارمەتیدان و هاوكاریكردنی لێقەوماوان و ئاوارە و پەنابەران.

بارودۆخی سیاسی و دواگۆڕانكارییەكان لەسەر ئاستی ناوچەكە و هەڕەشەی تیرۆر تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.