ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە بۆنەی ٥٠ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی محەمەد حاجی مەحموود، سەرۆکی حزبەکە دەکات.
دەقی پەیامی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان:
بەڕێز، سەرۆکی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان
بە بۆنەی ٥٠ـەیەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان و سەرکردایەتی و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی پارتە تێکۆشەرەکەتان دەکەم وھیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
ھیوادارم پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، ھاوشان لەگەڵ لایەنە کوردستانییەکان، لە خەبات و تێکۆشانی خۆیدا سەرکەوتوو بێت لە پێناو داکۆکیکردن لە دەستکەوتە نیشتمانییەکانی خەڵکی کوردستان.
مەسروور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان
٨-٨-٢٠٢٦