هەولێر-KDP.info- لە مانگی حەوتدا، نەخۆشخانەی ڕزگاریی فێرکاری پێشوازیی لە کۆی گشتیی 246 حاڵەتی جیاوازی ڕووداوی هاتووچۆ، گەستنی سەگ و پێوەدانی مار و دووپشک کردووە.
نەخۆشخانەی ڕزگاریی فێرکاری ئاماری مانگی حەوتی بەشی پێشوازیی فریاکەوتنی بڵاو کردەوە. بەپێی ئامارەکە، لە ماوەی ئەو مانگەدا 246 حاڵەتی جیاواز گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکە کە پێکهاتوون لە ڕووداوی هاتووچۆ، گەستنی سەگ، و پێوەدانی دووپشک و مار.
لە ئامارەکەی نەخۆشخانەی ڕزگاریدا هاتووە، لە ماوەی ئەو مانگەدا 99 حاڵەتی پێوەدانی مار و دووپشک تۆمار کراون، کە دابەشبوون بەسەر 63 حاڵەتی پێوەدانی دووپشک و 36 حاڵەتی پێوەدانی مار، و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە.
نەخۆشخانەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، جگه لە پێوەدانی مار و دووپشک، 98 حاڵەتی ڕووداوی هاتووچۆ و 49 حاڵەتی گەستنی سەگ لە هەمان مانگدا لە بەشی پێشوازیی فریاکەوتن تۆمار کراون.