ھەولێر-KDP.inf- کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی قەتەر، سبەی، گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەکانی نێودەوڵەتیی هەولێر، بەحرەین و کوەیت دەستپێدەکاتەوە.
کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی قەتەر، لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، بڕیارە لە ڕێکەوتی 8ـی ئابی 2026ـەوە، کە دەکاتە ڕۆژی شەممە، گەشتە ئاسمانییەکان بۆ فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکانی هەولێر، بەحرەین و قەتەر بە شێوەیەکی ئاسایی دەستپێبکەنەوە.
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر یەکێکە لە وێستگە چالاک و گرنگەکان لە عێراق و ناوچەکەدا، دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی هێڵی ئاسمانیی قەتەر لەم ڕێکەوتەدا، هاوکار دەبێت لە بوژانەوەی زیاتری ئاستی هاتوچۆی ئاسمانی و گەشتیاری لە هەرێمی کوردستاندا.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی هەینی 24ـی تەممووزی 2026، هێڵی ئاسمانیی قەتەر، بەهۆی دۆخی ناوچەکە، ڕاگرتنی گەشتەکانی تاوەکوو 31ـی هەمان مانگ، بۆ فڕۆکەخانەکانی هەولێر، بەحرەین و کوەیت ڕاگەیاندبوو.