ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دەرچوونی ڕۆژنامەی (ئەلمەدا)، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و دەستەی نووسەران و تەواوی کادیرانی دەزگای ئەلمەدا کرد.
دەقی پەیامە پیرۆزباییەکەی سەرۆکی حکوومەت بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی ڕۆژنامەی ئەلمەدا:
بەبۆنەی ساڵیادی دەرچوونی ڕۆژنامەی (ئەلمەدا)، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێز فەخری کەریم سەرۆکی دامەزراوەکە و دەستەی نووسەران و تەواوی کادیرانی دامەزراوەی ئەلمەدا بۆ ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری و ھونەر دەکەم.
لەم بۆنە پیرۆزەدا، ڕێڕەوی ڕۆژنامەوانی پڕبەخشتان و ئامادەیی کاریگەرتان وەک سەکۆیەکی ڕاگەیاندنی کۆکەرەوە و دەنگێک کە ھیچ پێکھاتە و توێژێک پشتگوێ ناخات، بەرز دەنرخێنین. ڕۆڵی کاریگەرتان ھەبووە لە گەڵاڵەکردنی ڕای گشتی کە دەنگی تەواوی پێکھاتەکان دەگەیەنێت و بەرگری لە مافەکانیان دەکات، بە شێوازێک کە پایەکانی ئەزموونی دیموکراتی و فیدراڵی لە عێراق بەھێزتر دەکات. ھەروەھا دەستگرتنتان بە ڕێبازی بابەتییانە، تەرخانکردنی وتاری پیشەییی ھاوسەنگ، بەرزڕاگرتنی ڕاستی و دروستی لەپێناو خزمەتکردنی بەرژەوەندیی گشتی و داواکارییەکانی کۆمەڵگە.
ھیوا و ئاواتی سەرکەوتن و پێشکەوتنی بەردەوام بۆ دامەزراوەکەتان دەخوازم، ھەروەھا لە بەردەوامبوون و پێشەنگبوون لە ئەنجامدانی پەیامە بەرزەکەتاندا.
مەسروور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان
٦-٨-٢٠٢٦