Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی دیوان و کونسوڵی گشتیی ڕووسیا جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان کردەوە

ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ پێنجشەممە 2026/8/6 بەڕێز فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ماکسیم ڕۆبن، کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان، کرد.

لە دیدارێکدا کە بەڕێز فەلاح مستەفا، یاریدەدەری سەرۆک بۆ کاروباری دەرەوە ئامادەی بوو، پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ ڕووسیا خرانە بەر باس و وێڕای جەختکردنەوە لە پێویستیی پەرەپێدانیان و فراوانکردنی هاریکاریی هاوبەش، بیروڕا سەبارەت بە چۆنیەتیی هەنگاونان بەو ئاراستەیە، ئاڵوگۆڕ کرا.

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکەدا، دۆخی گشتیی عێراق و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە تاوتوێ کران، لەمبارەیەوە، ئاماژە بە گرنگیی سەردانەکانی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بۆ وڵاتانی ناوچەکە و کۆبوونەوە و دیدارەکانی لەگەڵ سەرۆک و سەرکردەکانیان، درا.

هەڵسەنگاندنی ڕەوشی هەرێمی و خستنەڕووی گۆڕانکاریی ڕووداوەکان و لێکەوتەکانیان بەسەر سەقامگیریی ناوچەکەوە، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.