ھەولێر-KDP.inf- لە یادکردنەوەی 21ەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، پەرلەمانی ئەڵمانیا خەڵاتی ڕێزلێنانی مرۆیی بەخشییە دەزگای خێرخوازیی بارزانی، وەک پێزانینێک بۆ ڕۆڵ و هەوڵە بەردەوامەکانی لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و هاوکارییە مرۆییەکان.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، موسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم ڕێزلێنانە نیشانەی متمانەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە بە کار و شەفافییەتی دەزگاکە. هەروەها ئاشکرای کرد کە لە ماوەیەکی نزیکدا وەزیری گەشەپێدانی ئەڵمانیا سەردانێ کی فەرمی بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق ئەنجام دەدات.
ئەم خەڵاتە پاڵنەرێکی نوێیە بۆ درێژەپێدانی پەیامی مرۆیی و خزمەتکردنی زیاتر بە لێقەوماوان و نیازمهندان.