Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەیان سامی عەبدوڵڕەحمان دەکات

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی بەبۆنەی کۆچی دوایی ھاوسەری بەیان سامی عەبدوڵڕەحمان پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادەو دۆست و ئاشنایانی دەکات.

دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی.

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بۆ خاتوو بەیان سامی عەبدوڵڕەحمان

بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی ھونەرمەندی شانۆکار (موزەفەر شافعی)ـی ھاوسەری بەڕێزتانمان پێ گەییشت.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ئێوە و خانەوادە بەڕێزەکەتان و دۆست و ئاشنایانتان دەکەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمتان دەزانم.

لە خودای مەزن داواکارم ڕوحی خوالێخۆشبوو موزەفەر شافعی بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە ھەموو لایەک ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی
٥ی ئابی ٢٠٢٦