Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە دەزگای ئەلمەدا دەکات

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و ستافی نووسینی ڕۆژنامەی (ئەلمەدا) کرد بەبۆنەی تێپەڕبوونی ٢٤ ساڵ بەسەر دەرچوونی یەکەمین ژمارەی ڕۆژنامەکە، ھەروەھا ستایلی کارکردنی دەزگاکەی لە چەسپاندنی بەھاکانی ڕۆژنامەگەریدا بەرز نرخاند.

لە پەیامێکی پیرۆزباییدا کە ئاڕاستەی فەخری کەریم سەرۆکی دەزگای ئەلمەدا بۆ ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری و ھونەر کراوە، سەرۆک بارزانی وێڕای پیرۆزبایی، دەستخۆشی لە کاروانی پیشەیی و نیشتمانیی ئەم دەزگایە کرد. سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوەش دا کە ڕۆژنامەی ئەلمەدا دەورێکی دیاری ھەبووە لە چەسپاندنی بەھاکانی ڕۆژنامەگەریی ئازاد و دەوڵەمەندکردنی ژیانی کولتووری و میدیایی لە عێراقدا.

سەرۆک بارزانی جەختی لەوە کردەوە کە ئەم یادە وێستگەیەکە بۆ شانازیکردن بە دەزگایەکی میدیایی کە بۆ ماوەی زیاتر لە دوو دەیەیە توانیویەتی پێگە و کاریگەریی خۆی بپارێزێت.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا، سەرۆک بارزانی ھیوای بەردەوامیی سەرکەوتن و درەوشانەوەی زیاتری بۆ دەزگای ئەلمەدا و تەواوی کادیرەکانی خواستووە لەپێناو خزمەتکردن بە نیشتمان و گەیاندنی ڕاستییەکان.