Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە بەیان سامی عەبدولڕەحمان دەکات

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ھاوخەمی و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی بەیان سامی عەبدولڕەحمان، ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی حکوومەت کرد، بەھۆی کۆچی دواییی ھاوسەرەکەی.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٥ـی ئابی ٢٠٢٦، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە بەیان سامی عەبدولڕەحمان، ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی حکوومەت بۆ کاروباری دەرەوە و گۆڕانی کەشوھەوا کرد، بۆ کۆچی دواییی ھاوسەرەکەی ھونەرمەند و شانۆکاری کورد موزەفەر شافعی.

سەرۆکی حکوومەت پرسە و سەرەخۆشی و ھاوخەمیی خۆی پێگەیاند و ھیوای خواست خودای مەزن گیانی بە بەھەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت

لای خۆشیەوە، بەیان سامی عەبدولڕەحمان، سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندی و ھاوخەمیی سەرۆکی حکومەت دەربڕی.