Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بەیان سامی عەبدولڕەحمان دەکات

ھەولێر-KDP. info-  ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2026/8/5 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ خاتوو بەیان سامی عەبدولڕەحمان، بۆ کۆچی دواییی هاوسەرەکەی، پرسە و سەرەخۆشیی لە خۆی و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەیان کرد.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی وێڕای دەربڕینی هاوخەمی، هیوای خواست خوای مەزن خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی بە هەموو لایەکیان ببەخشێت.
 
لای خۆیەوە خاتوو بەیان سامی عەبدولڕەحمان، سوپاسی خۆی و بنەماڵەکەیانی بە سەرۆک نێچیرڤان بارزانی ڕاگەیاند و پەیوەندی و هاوخەمیی بەڕێزیانی بە دڵنەوایییەکی گەورە دانا.